بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک بە مەبەستی بەشداری لە دانیشتنەکانی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەیامنێرانی ڕایگەیاند کە ڕاستگۆیانە بڵێین، هیچ پرۆسەیەکی باش لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن بوونی نییە، فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35 مان کڕی و تێچووەکەشمان داوە بەڵام هێشتا ڕادەستمان نەکراوە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بە بیانووی کڕینی سیستەمی ئێس 400 ی ڕووسیا ئەو فڕۆکانەی بە ئێمە نەداوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: قبووڵکراو نییە کە ئەمریکا لە دۆسیەی ئێس 400 بەردەوام گوشار بخاتە سەرمان، دۆسیەی ئێس 400 بۆ ئێمە تەواو بووە و ناتوانین یەک هەنگاو بۆ دواوە بگەڕێینەوە.
ئەردۆغان لە هەمان کاتدا وتی کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی تورکیا و ئەمریکا نزیکەی 20 ملیار دۆلارە و ئەنکەرە داوای زیاترکردنی ئەم ڕێژەیە دەکات./.