بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کۆی گشتی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی دوژمن 2 هەزار و 700 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە لە 48 کاتژمێری ڕابردووش هێزەکانی سوپا و هێزە خۆبەخشەکان قەزاکانی مسورا، سەومعە و چەندین بەشی قەزای میکراسیان ئازاد کردووە.
سەریع وتی کە هێزەکانی یەمەن زیانێکی زۆریان بە دوژمن گەیاندووە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەمەن وتی: بە مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر پێگەی داعش و قاعیدە لە یەمەن و لە ئازادکردنەوەی پارێزگای بەیزاش خەڵکی پارێزگاکە هاوکاری هێزە چەکدارەکانی یەمەنیان کردووە./.