بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتێکی دەزگای دادی عێراق باس لەوە دەکات کە ڕۆژانە زیاتر لە 200 جیابوونەوەی هاوسەران لەم وڵاتەدا تۆمار کراوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە مانگی ئاب 23 هەزار و 500 هاوسەرگیری و 6 هەزار و 250 تەڵاق یان جیابوونەوە تۆمار کراوە.
دادوەرێکی عێراقی ڕایگەیاندووە کە ئامارەکانی تەڵاق بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە و ئەو ئامارانەش زیاتر لەو کەسانەدا دەبینرێت کە لە تەمەنی خوارەوە هاوسەرگیرییان کردووە./.