بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە حەفتا و شەشەمین کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵ هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووە.
پێشتر سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کە عەبدوڵڵاهیان لەم سەردانەدا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی 1+4 بە شێوازی دووقۆڵی کۆدەبێتەوە بەڵام کۆبوونەوەی ئێران و ئەو وڵاتانە بەڕێوە ناچێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی وەک فینلەندا، ڤێتنام و هیندستان کۆبووەتەوە./.