بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی فەڵەستین بۆ توێژینەوە سیاسییەکان و ڕاپرسی لە ڕاپۆرتێکدا جەختیکردووەتەوە کە ئەو ڕاپرسییە لە ڕۆژانی 15 تا 18 ی ئەیلول ی 2021 کراوە و ئەم ڕێژەیە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین پێشتر نەبینراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە تەنیا لە سەدا 24 ی خەڵکی فەڵەستین بەرامبەر بە مەحمود عەباس ڕەزامەندییان دەربڕیوە و لە سەدا 73 ی ئەوان ناڕەزا بوون.
هەروەها لە سەدا 78 ی خەڵک داوای دەست لە کار کێشانەوەیان کردووە و تەنیا لە سەدا 19 داوایان کردووە کە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
لە سەدا 73 ی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرتاسەرییان لە فەڵەستیندا کردووە و لە سەدا 53 ی ئەوانیش ڕایانگەیاندووە کە ئەستەمە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوە بچێت.
هەر بە پێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە، لە سەدا 71 ی فەڵەستینییەکان حەماسیان بە براوەی شەڕی ئەم دواییە لە گەڵ ئیسرائیل ناو بردووە و تەنیا لە سەدا 3 ئەو ڕژێمەیان بە براوە زانیوە. هەروەها لە سەدا 21 ڕایانگەیاندووە کە ئەو شەڕە هیچ براوەیەکی نەبووە و لە سەدا 3 ی فەڵەستینییەکانیش لەو بڕوایەدا بوون کە هەر دوو لا براوەی شەڕەکە بوون./.