بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلائەدین بروجێردی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی ئازاد و حەمیدڕەزا موقدەم فەڕ ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەریان لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا کە ڕۆژی سێ شەممە 21 ی ئەیلولی 2021 لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، پەیامی عەلی ئەکبەر وەلایەتی سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی و دامەزرێنەری زانکۆی ئازاد ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا.
لەو پەیامەدا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە کە موڵەتی کردنەوەی لقی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران لە عێراق دەربکرێت./.