جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

بەرگری لە کوردستان هێشتا بەردەوامە / ڕۆڵی کوردەکان لە هەشت ساڵ بەرگری پیرۆز

جام کوردی – خەڵکی کوردستان لە گەڵ تێکۆشانی بەردەوامیان، زوڵمی زۆریشیان لێکرا، خەڵکی ئەم ناوچەیە بە تاوانی بەرگری لە شۆڕشی ئیسلامی لە ماڵەکانی خۆیان تیرۆر دەکران، لە کوردستان کەسایەتییە ئائینییەکان بە شێوازی دڵتەزێن شەهید کران و گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لە دژی ئەم خەڵکە دەستیان دایە هەندێک تاوان کە هیچ کات لە بیرەوەرییەکانی ئەواندا ناسڕێتەوە.

ئه‌یلول 22, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەڵکی کوردستان پێش شەڕی سەپێندراوی عێراق لە دژی ئێران، لە ماوەی ساڵانی شەڕ و ئێستا کە زیاتر لە سێ دەیە بە سەر ئەو شەڕەدا تێپەڕ دەبێت، بەردەوام بە گیانفیدایی و بەخشینی گیانی خۆیان بەرگری لەم وڵاتە دەکەن.

هێشتا شۆڕشەکەی گەلی ئێران نەگەیشتبووە تەمەنی دوو ساڵەیی خۆی کە دەستی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و زلهێزەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بووە هاندەری تاوانبارێکی بە ناو سەدامی بەعسی، ئەوان لە خەیاڵی ئەوەدا بوون کە کۆتایی بەم شۆڕشە ئیسلامییە بێنن.

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پیلانگێڕی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، شەڕێکی نابەرامبەر بە سەر ئێرانی ئیسلامیدا سەپێندرا، شەڕێکی ڕۆخێنەر کە بە پێی هەندێک ئامار، 213 هەزار و 255 شەهید و سەدان هەزار برینداری لێکەوتەوە.

لەو شەڕە نابەرامبەرەدا، بەدەر لە تەواوی زیانە گیانییەکان، سەدام لە ماوەی 8 ساڵ شەڕی سەپێندراودا هێرشی کردە سەر زیاتر لە 50 شار و 4 هەزار گوندی ئێران، بە شێوازی وشکانی و ئاسمانی و بەم هۆیەشەوە یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئێران ئاوارە بوون.

ڕۆڵی خەڵکی کوردستان لە بەرگری پیرۆز

کوردستان لە ڕاستیدا لانکەی تێکۆشەرانێکە کە بوێری و ئازایەتی ئەوان ناوبانگی جیهانیی هەیە و قارەمانانە و گیانفیدایانە لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی دژ بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران وەستانەوە.

ئەم پارێزگایە لە دوو بەرەی شەڕی ناوخۆیی و سنوری، ئازایەتی و قارەمانێتی و گیانفیدایی کوردەکانی لە پێناو شۆڕشی ئیسلامی بۆ جیهانیان ڕوون کردەوە.

کوردستان 227 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لە چوار قەزای مەریوان، بانە، سەقز و سەوڵئاوا لە گەڵ وڵاتی عێراق هەیە و لە ساڵانی شەڕی سەپێندراوی عێراق لە دژی ئێران بە شێوازی ڕاستەوخۆ شەڕەکەی تێدا دەبینرا، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئێران بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە کوردستان ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە شۆڕشی ئیسلامی کردووە.

کوردستان مەڵبەندی سەرەکی قارەمانێتی هێزەکانی سوپای ئیسلام لە شەڕی سەپێندراودا بووە، کوردستان بە گێڕانەوەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران مەڵبەندی تێکۆشانە خامۆشەکانە و بە تەواوی هێزەوە لە بەرامبەر دوژمنانی گەلی ئێران ڕاوەستا.

لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی سەرجەم ئەو کەسانە کە لە گەڵ ئەم شۆڕشەدا بوون لە گەڵ ناو و کاریگەری و ڕۆڵی پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد لە قۆناغە گرنگەکانی سەرەتای شۆڕش و ساڵانی بەرگری پیرۆز ئاشنایەتییان هەیە، پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد گیان و ماڵی خۆیان بەخت کرد تا بەرگری لە خاکی ئێران بکەن و ئاسایشی ئەمڕۆی سنورەکانی ئێرانی ئیسلامی لەم ناوچەیەدا قەرزداری گیانفیدایی شەهیدان و پاسەوانانی سنوریی کوردە.

کوردستان وەک پارێزگایەکی هاوسنور لە گەڵ عێراق بە درێژایی هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراو چەندین جار کەوتە بەر هێرشەکانی ڕژێمی بەعس و ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد. شارەکانی کوردستان لە ساڵانی شەڕدا 26 جار کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانی ڕژێمی بەعس و 26 هەزار شەهید لە پارێزگای کوردستان پێشکەش بە شۆڕشی ئیسلامی کرا کە لەم ژمارەیە 5 هەزار و 400 شەهیدی خەڵکی کوردستان بووە.

بەرەی ناوەڕاست، ڕۆژئاوا، باکوری ڕۆژئاوا و بەشێک لە پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، کوردستان و سلێمانی لە پرۆسە سەربازییەکانی وەلفەجری 2 و 4 لە ساڵانی 1362 و 1364 ی کۆچی هەتاوی، 64 جار بە گازی خەردەڵ و تابون کەوتنە بەر هێرشە کیمیاییەکانی ڕژێمەکەی سەدام و بەم هۆیەشەوە سەدان کەس شەهید و هەزارانی دیکە بریندار بوون.

ئەڵبەت بەرگری لە کوردستان بۆ پێش بەرگری پیرۆز دەگەڕێتەوە، ئەو ڕۆژانەی کە خەڵکی ناوچەکە بۆ بەرگری لە شۆڕشی ئیسلامی لە بەرامبەر گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لە ڕێگای دژوارترین ئەشکەنجەکانەوە، خوێنی پاکی خۆیان پێشکەش بە پیرۆزییەکانی ئائینی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی کرد.

تێکۆشانە نەبینراوەکانی خەڵکی کوردستان

خەڵکی کوردستان لە گەڵ تێکۆشانە نەبینراوەکان، زوڵمی زۆریشیان لێکراوە. خەڵکی ئەم ناوچەیە بە تاوانی بەرگری لە شۆڕشی ئیسلامی لە ماڵەکانی خۆیان تیرۆر دەکران، لە کوردستان کەسایەتییە ئائینییەکان بە شێوازێکی دڵتەزێن شەهید دەکران و ئەو تاوانانەی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لە کوردستان و بەرامبەر بە خەڵکەکەی هیچ کات لە بیرەوەرییەکانی خەڵکی کورد ناسڕێتەوە.

ئەگەر ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، کوردستانیان وەک مەڵبەندی تێکۆشانە نەبینراوەکان ناو ناوە، بەو هۆیەوە بووە کە ئەم تێکۆشانە، گیانفیداییە، قارەمانێتی و ئازایەتییەی خەڵکی کوردستان لە سەردەمی بەرگری پیرۆز لە شوێنک باس نەکراوە.

کوردستان مەڵبەندی تێکۆشانی ئەو خەڵکەیە کە زمان، قەڵەم، وێنە و فیلم هیچ کات ناتوانێت ڕاستییەکانی وەک خۆی بڵێتەوە.

دامەزرانی ڕێکخراوی پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی چەندین گرووپ لە کوردستان بە ناوەکانی کۆمەڵە و دیمۆکرات بە ئاژاوەگێڕی هەوڵی جیابوونەوەی کوردستانیان لە خاکی پاکی ئێران دەدا.

پاییزی ساڵی 1358 ی کۆچی هەتاوی دەتوانین بە بەهاری گرووپەکانی دژبەری شۆڕش ناو ببەین، لە بەر ئەوەی کە لەو قۆناغەدا ڕێگری لەوە دەکرا کە سوپای پاسداران بچێتە شارە کوردنشینەکانەوە، ئەرتەشیش هێزێکی وەهای نەبوو و حکومەتیش بە لاوازییەوە دەبینرا و ئەمەش وایکردبوو کە گرووپەکانی دژبەری شۆڕش بتوانن لە ناوچەکە ئاژاوەگێڕی بکەن.

بوونی گرووپە جیاجیاکان لە کوردستان کە بە پاڵپشتی بێگانەکان چەکی دژایەتییان لە بەرامبەر گەل و شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڵگرتبوو، بەستێنی خۆڕاگری خەڵک و یەکگرتنی شێعە و سوننەی دابین کرد، خەڵکی کوردستان پەیامی شۆڕش و ئیمام خومەینی (رە) ڕێبەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان بە باشترین شێواز قبووڵ کرد و گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لە ڕاکێشانی خەڵک بۆ ڕیزەکانی خۆیان سەرکەتوو نەبوون و بە وتەی شەهید محەممەد بروجێردی “ئەگەر دژبەرانی شۆڕش لە کوردستان پاڵپشتی خەڵکیان دەبوو، شەڕی ئێمەیان نەدەکرد”.

لە ڕێبەندانی ساڵی 1358 ی کۆچی هەتاوی و لە پاش کەوتنی بۆکان لە لایەن گرووپەکانی دژبەری شۆڕشەوە، پێشنیاری سەرەتایی دامەزراندنی ڕێکخراوی پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد بۆ بەرگری لە کوردستان و شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن شەهید برۆجێردی خرایە ڕوو و ئامانجەکانی ئەم دامەزرانەش لە لایەن ژمارەیەک لە خەمخۆرانی شۆڕشەوە نووسرا و بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ڕادەستی موحسین ڕەزایی فەرماندەی ئەو کاتەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرا.

پاش پەسەندکردنی پێشنیار و ئامانجەکانی لە لایەن موحسین ڕەزاییەوە، بۆ تاوتوێکردنی زیاتر ڕادەستی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی کرا کە لەو کاتەدا نوێنەری حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ کاروباری شەڕ بوون و بە ڕەزامەندی و تێڕوانینی ئەرێنی بەڕێزیان و بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ڕەوانەی ئەنجومەنی شۆڕش کرا کە لە لایەن شەهید بەهەشتی سەرۆکایەتی دەکرا و لە ماوەی چەندین هەفتەدا ڕێکخراوی پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد دامەزرا.

بە ئەندامبوونی هێزە خۆجێییەکانی کوردستان، ڕێکخراوی پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد بە خێرایی گەشەی کرد و لە پرۆسە سەربازییەکانی پاککردنەوەی کامێران لە دژبەرانی شۆڕش لە بەرواری 10 ی ڕێبەندانی 1358 ی کۆچی هەتاوی، هاوکارییەکی زۆری لە گەڵ سوپای پاسداران هەبوو.

بەو سەرکەوتنە، ئەم ڕێکخراوە لە پرۆسە سەربازییەکانی شارەکانی دیکەش بەشداریی کرد و لە ساڵانی 1359 تا 1361 ی کۆچی هەتاوی لە کۆنتڕۆڵکردنەوە و پاککردنەوەی ڕێگای شار و گوندەکانی سەرتاسەری ناوچە کوردنشینەکان ڕۆڵی کاریگەری گێڕا کە شەهیدبوونی زیاتر لە هەزار کەس لە پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد ڕاستییەکان پیشان دەدات.

کوردستان بەدەر لە شەڕی ناوخۆیی لە گەڵ گرووپەکانی دژبەری شۆڕش، بە شێوازی ڕاستەوخۆش ڕوبەڕوی شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی بەعسی سەدام دەبوویەوە، بە شێوازێک کە بەدەر لە بەشداری کاریگەری خەڵک لە بەرەکانی شەڕی پارێزگای کوردستان، خەڵکی کورد لە بەرەکانی باشوری ئێرانیش بەشدارییان کرد و بەرگرییان لە سنورەکانی ئێران لەو ناوچەیەش کرد کە شەهیدبوونی 5 هەزار و 480 شەهید بەڵگەیە لە سەر ئازایەتی و بەرگری قارەمانانەی خەڵکی کورد لە ئێرانی ئیسلامی.

ڕۆڵی کوردستان لە بەرگری لە شۆڕشی ئیسلامی بە گێڕانەوەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

ڕێبەری مەزنی شۆڕسی ئیسلامی ئێران لە 22 ی گوڵانی ساڵی 1388 ی کۆچی هەتاوی لە گۆڕەپانی ئازادی سنە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان وتیان کە ” خەڵکی کورد لەم پارێزگایە سەرکەوتووانە لە تاقیکردنەوەی بەرگری لە ئێرانی ئیسلامی قارەمانێتی خۆیان پیشاندا. من لە نزیکەوە کوردستانم بینیوە و لە ڕۆژانی سەخت و دژواردا بەرگری و خۆڕاگری ئەم خەڵکەم بینیوە، ئەوەی کە من لە کوردستان دەیڵێم زۆربەی پەیوەندی بە زانیارییەکانی خۆمەوە هەیە کە لە نزیکەوە بینراوە. ئەڵبەت ناوبانگ و ئازایەتی خەڵکی کورد لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی و لە ساڵانی بەرگری پیرۆز گەیشتووەتە لای خەڵکی ئێران بە گشتی. ئێوە لە سرووشتی سەوز و جوانی ئەم پارێزگایە، لە ڕۆحیاتی خەڵکەکەی، لە مێژووی پڕ لە سەروەری و بوونی زانایان و شاعیران و هونەرمەندانی ئەم پارێزگایە بڕوانن، هەموو ئەمانە پیشان دەدات کە پارێزگای کوردستان بە پارێزگایەکی دەوڵەمەند لە ڕووی کەلتوری و ڕۆشنبیرییەوە دەناسرێت”.

بەڕێزیان هەروەها فەرموویان: ” هەمووان ئەم ڕاستییە دەزانن کە دەسەڵاتی ئیسلامی، خەڵکی ئەم پارێزگایە بە خەڵکی خۆی و خەڵكی بەوەفای شۆڕشی ئیسلامی دەزانێت، هەر بۆیە لەو سەردەمەدا کە لێرە و لە شوێنەکانی دیکە، کەسانێکی زۆر کەم بە ناوی خەڵکی کوردەوە هەندێک قسەیان دەکرد – کە خەڵکی کورد ئاگایان لەو قسانە نەبوو، لەو ڕۆژەی کە لەم پارێزگایە و پارێزگاکانی دراوسێی، دەستە شەیتانییەکانی دوژمن هەوڵی ئاژاوەگێری و براکوژیی دەدا، خەڵکی ئەم پارێزگایە کەوتنە بەرەی سەرەکییەوە، یاد و بیرەوەرییەکانی کۆمەڵەی ئازا و پڕ لە شانازی پێشمەرگەکانی موسڵمانی کورد هیچ کات لای ئەو کەسانە ون نابێت کە تێکۆشانەکانی ئەوانیان بینیوە. سڵاو و ڕێز دەنێرم بۆ ڕۆحی ئەوان – کە 5 هەزار و 400 شەهید لە خەڵکی ئەم پارێزگایە شەهید بوون- و سڵاویش لەو کەسانە و بنەماڵەکانیان دەکەم کە ماونەتەوە. لە خودای گەورەش بۆ هەمووی ئەوان تەندرووستی دەخوازم”.

ئەگەرچی کوردەکان و خەڵکی کوردستان لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرگری پیرۆز ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، ئەمڕۆش بەردەوام لە سەنگەری بەرگری لە شۆڕشی ئیسلامی و وڵاتدان و لە پاراستنی سنورەکانی وڵات بەردەوام گیانفیدایی دەکەن./.

Previous Post

ئێران مەرجی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننای ڕاگەیاند

Next Post

شاندێکی زانکۆی ئازادی ئێران لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
شاندێکی زانکۆی ئازادی ئێران لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

شاندێکی زانکۆی ئازادی ئێران لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020