بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی «ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران» فێستیڤاڵی فیلمی بووسان گەورەترین پێکهاتەی سینەمایی لە کیشوەری ئاسیا و یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵە جیهانییەکانە کە لە لایەن سینەماکارە نوێخوازەکانەوە نازناوی ئۆسکاری ئاسیای پێدراوە.
ئەم فێستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە شاری بووسانی کۆریای باشوور و بە ئامانجی ناساندنی فیلمەکان و بەهرە نوێکان لە جیهانی سینەما بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵ لە بەشی کێبڕکێی بیست و پێنجەمین خولی خۆی میوانداری کورتە فیلمی «پیاوی هەوری» لە نووسین و دەرهێنانی شاهین جەلالی تەنیا نوێنەری کورتە فیلمی ئێران دەبێت.
جێی ئاماژەیە فیلمی «قهرمان (قارەمان)» دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی لە بەشی «Icons»ی ئەم فێستیڤاڵەدا بەشدارە.
«مرد ابری (پیاوی هەوری )» چیرۆکی پیاوێک دەگێڕێتەوە ؛ بەتەنیا ژیان بە سەر دەبات و هاوسەنگی ژیانی تێک چووە،خۆی لە مردن نێزیک تر دەبینێت کەچی بە هۆی ڕووداوێک…
بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «بووسان» لە ٦تا۱٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ لە کۆریای باشوور بە ڕێوە دەچێت.