بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان هێرشەکانی داعشی بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانی سەر بەم گرووپە لە نەنگەرهار بە ناجوانمێرانە، شەڕەنگێزانە و بێ ئامانج ناو برد و وێڕای ئیدانەکردنی وتی کە ئەمە دوایین هێرشی گرووپی داعش لە ئەفغانستان دەبێت.
وتەبێژی داعش ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە داعش وەک سوریا و عێراق لە ئەفغانستان بوونی نییە بەڵام ڕەنگە ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەفغانستان لە ڕووی ئایدۆلۆژیاوە پەیوەندییان بە داعشەوە کردبێت.
موجاهید وتی کە هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە چالاکییەکانی داعش بەردەوامە و ئەم گرووپە پاڵپشتی خەڵکی نییە و بەم هۆیەوە ناتوانێت هەڕەشە یان مەترسی بێت.
تاڵیبان بە هۆی تەقینەوەکانی نەنگەرهارەوە چەندین کەسی دەستبەسەر کردووە.
لە شاری جەلال ئاوای، ناوەندی ویلایەتی نەنگەرهار، چەندین ئۆتۆمبێلی تاڵیبان کرانە ئامانج./.