بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە حەفتا و شەشەمین کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی دووشەممە بە یاوەری شاندێک گەیشتە شاری نیۆیۆرک.
شاندەکەی ئێران لە لایەن مەجید تەخت ڕەوانچی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشوازیی لێکرا.
ڕەزا نەجەفی جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی بە وەکالەت، سەعید خەتیب زادە وتەبێژ و ئێسحاق ئالی حەبیب بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی دەرەوە، ئەندامانی شاندەیەکی یاوەری ئەمیر عەبدوڵڵاهیانن./.