بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە.
بلینکەن و تراس لەو کۆبوونەوەدا چەندین دۆسیەی وەک ئەفغانستان، ئێران، گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان واشنتن و لەندەنیان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جار لە گەڵ تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەتەوە و سەبارەت بە چەندین دۆسیەی گرنگ بە تایبەت ئەفغانستان وتووێژی لە گەڵ کردووە./.