بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ژونگ گویدۆنگ بەرپرسی نووسینگەی سینۆپەک لە تاران بە ئاماژە بە ئەزموونی ئاشنایەتی لە گەڵ ئەو کۆمپانیایە وتی کە لە گەڵ تواناکانی کۆمپانیای سینۆپەک لە جێبەجێکردنی پرۆژە نەوتییەکان ئاشناین.
ناوبراو جەختی لە سەر گرنگی تەواوکردن و پەرەپێدانی کێڵگەی یادئاوەران وەک کێڵگەی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق کردەوە و وتی: خۆشبەختانە کۆمپانیای سینۆپەک ئاشنایەتی تەواوی لە گەڵ ئێران و کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەیە و لە قۆناغی یەکەمی پەرەپێدانی کێڵگەی یادئاوەرانیش بەشداری کردووە.
وەزیری نەوتی ئێران وتی کە کابینەی نوێ ئامادەی هاوکاری هەمەلایەنەیە لە گەڵ کۆمپانیا چینییەکان بۆ پەرەپێدانی پرۆژە نەوتییەکان و هیوادارین لەم چوار ساڵەدا بەشداری و ڕێکەوتنی زۆر لە نێوان ئێران و چین ببینرێت.
ئەوجی وتی کە کابینەی نوێی ئێران ئیرادەی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی لە گەڵ کۆمپانیاکانی چین هەیە و وتی کە پلانی ئەوەمان داڕشتووە کە لە ماوەی 4 تا 8 ساڵی داهاتوو 145 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری ناوخۆیی و دەرەکی لە پیشەسازی نەوتدا ڕابکێشین./.