بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان وتی کە گەڕانەوە و زیندووبوونەوەی قاعیدە و داعش لە ئەفغانستان نیگەرانییەکی جیدییە.
ناوبراو وتی: تیرۆریزم نیگەرانییەکی جیهانییە و لە ئێستادا تاڵیبان بەڵێنی ئەوەیداوە کە لە خاکی ئەفغانستان بۆ تیرۆریزم کەڵک وەرناگیرێت.
فەیسەڵ بن فەرحان وتی: سعوودیە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی تاڵیبانەوە نییە و بۆ ناساندنی ئەو حکومەتەش بە فەرمی، چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئەفغانستان دەمێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند کە ڕیاز داوای ئاشتی و سەقامگیری و حکومەتێکی بنکەفراوان لە ئەفغانستان دەکات./.