بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە حەفتا و شەشەمین کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە سەرجەم کێشەکانی جیهان بە زۆری سەربازی چارەسەر ناکرێت.
ناوبراو وتی: هێزی سەربازی ئەمریکا دەبێت کۆتا ڕێکاری ئێمە بێت نە یەکەم ڕێکار و ئێمە نابێت وەک وەڵامێک بۆ سەرجەم کێشەکانی جیهان بەکاری بێنین.
بایدن لە بەشێک لە وتارەکەی سەبارەت بە ئێران و ڕێکەوتنی ناوەکی وتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی ڕێگریی لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی داوە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا لە چوارچێوەی وڵاتانی 1+5 هەوڵی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەدەین و ئەگەر ئێرانیش پابەندی بەڵێنەکانی بێت ئێمە بە تەواوی بۆ ئەو ڕێکەوتنە دەگەڕێینەوە.
جۆبایدن وتی کە ئەمریکا هەوڵی شەڕی ساردی دیکە لە جیهاندا نادات و ئامادەی پەیوەندییە لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان./.