بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ڕۆژی یەک شەممە بەرەی سەرەکی شەڕی دژ بە هاوپەیمانی سعوودیەی لە شاری ڕەغوان لە ڕۆژئاوای پارێزگای مەئرب بەسەرکردەوە.
ناوبراو وتی کە سەرکەوتنەکانی سوپا و هێزەکانی گەل، ئەنجامی پلاندانانی زۆر باش بۆ ئامادەبوون لە پێناو هێرشی دژ بە داگیرکاران بووە.
عاتفی وتی کە هاوپەیمانی سعوودیە بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات و کۆتا ڕۆژەکانی خۆی تێپەڕ دەکات و وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانییەش لە بوارەکانی سەربازی، سیاسی، ئابوری و میدیایی لە دۆخێکی باشدا نین.
وەزیری بەرگری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن وتی: ئەم وڵاتانە بە هۆی دەسدرێژی بۆ سەر یەمەن تێچوویەکی زۆریان بوو و حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن پابەندە بە دەرکردنی سەرجەم هێزە داگیرکارەکان لە وڵات./.