بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە هیلاری ستاوفێر (Hilary Stauffer) نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی وەک نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری هەماهەنگی مرۆڤدۆستانە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بووە.
پێگەی سابرین نیوز ڕۆژی یەک شەممە ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە و بۆ سەلماندنی زایۆنیست بوونی ستاوفێر ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە پەیوەندی بە ساڵی 2008 و کۆبوونەویەەکی ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤەوە هەیە و بەرپرسی کۆبوونەوەکە ناوبراو وەک نوێنەری ئیسرائیل دەناسێنێت.
هەروەها پێگەی العهد ڕایگەیاندووە کە ناوبراو ساڵی 2018 لە ڕێگای جنین پلاسخارت نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق پاسپۆرت و موڵەتی هاتن بۆ ئەم وڵاتەی وەرگرتووە. پاسپۆرتی تایبەتی UNLB بە ڕێگایەکی دزەکردنی ئەندامانی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ وڵاتانی جیهان دادەنرێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن کە ئەو بەشە لە چالاکییەکانی ستاوفێر لە ژیاننامەی کە لە ئێستادا لە عێراقدایە، سڕاوەتەوە و ناوبراو وەک کەسێکی ئەمریکی لە ناوچەی سەوزی بەغدایە.
بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ناوبراو لە ساڵی 2008 وەک نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ چالاکیی کردووە بەڵام بۆ هاتنی بۆ عێراق پاسپۆرتی ئەمریکیی بەکار هێناوە و وەک کەسێکی ئەمریکی خۆیی گەیاندووەتە عێراق.
پێگەی سابرین نیوز هەروەها ئاشکرای کردووە کە ئەم نوێنەرەی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە چوارچێوەی شاندێکی ڕێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدایە، پاش ئەم ئاشکراکردنە هەژماری خۆیی لە تویتەر داخستووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە چالاکیی کردووە./.