بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک شارەوانی کابوڵ داوای لە ژنە فەرمانبەرەکانی شارەوانی کردووە کە لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.
سەرۆکی نوێی شارەوانی کابوڵ ڕایگەیاندووە کە ژنان دەبێت لە ماڵەوە بمێننەوە مەگەر ئەوەی کە شوێنەکەیان بە پیاوێک پڕ نەکرێتەوە.
حەمدوڵڵا نەعمان ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان پێی باشە ژنان بۆ ماوەیەک لە کار دوور بخرێنەوە.
ئەمەش نوێترین کۆسپ و بەربەستی بەردەم خەڵکی ئەفغانستانە لە لایەن حکومەتی تاڵیبانەوە./.