بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی نیۆیۆرک دەکات.
ئامانجی سەردانەکەشی بەشدارییە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
پێشتریش فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداری لە حەفتا و شەشەمین کۆڕی گشتی ئەو ڕێکخراوە سەردانی نیۆیۆرکی کردووە./.