بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەیشتنی سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان کە لە لایەن حیزبوڵڵاوە کرا، کاردانەوەی جیاجیای لەم وڵاتەدا بە دواوە بووە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمە، سزار مەعلوف ئەندامی پەرلەمانی لوبنان لە حیزبی القوات اللبنانیە کە هێزێکی نزیک لە سعوودیە و ئەمریکایە، وتی: لە ڕووی ئەخلاقی و مرۆڤییەوە و بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر خەڵک پێشوازی لە هێنانی سووتەمەنی ئێرانی دەکەین.
ناوبراو پرسیاری ئەوەیکرد کە بۆ وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس سووتەمەنییان بە لوبنان نەدا و وتی: کەسێک ڕێگریی لەوان نەکرد و ئێمە دۆستەکانی خۆمان لە کاتی تەنگانەدا دەناسین.
مەعلوف وتی کە چ جێگرەوەیەک هەبوو تا ئەو سووتەمەنییەی ئێران ڕەتبکەینەوە، ئێمە پاڵپشتی لە کەرامەتی گەلی لوبنان دەکەین، ئێران دوژمن نییە و ئێمە پەیوەندی هاوبەشمان پێکەوە هەیە، کەسیش مافی ئەوەی نییە کە بڵێت کێ دۆست و کێ دوژمنی لوبنانە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان وتی کە لوبنانییەکان دەبێت سوپاسی ئەو کەسە بکەن کە سووتەمەنییەکەی گەیاندووەتە ئەوان./.