بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێگایەکی درێژبوون و پڕبوونی ڕیش دەدرێت.
خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بە ڕێژەیەکی باش بە ڤیتامین D دەوڵەمەندن وەک ماسی و هێلکە.
دوورکەوتنە لە کێشانی جگەرە، لە بەر ئەوەی کە جگەرە ڕێژەیەکی زۆر لە مادە کیمیاییەکانی تێدایە کە دەبێتە هۆی ڕوتانەوەی قژ و ڕیش.
پاش درێژبوونەوەی ڕیش پێویستە گرنگی بە پێست بدرێت و بە پاکی ڕابگیرێت و ئەگەر تووشی هەستیاری بوو پاککەرەوەی بۆ بەکار بێت و بەردەوام کرێمی شێداری لێ بدرێت.
وەرزشکردن، لە بەر ئەوەی کە سوڕی خوێن چالاک دەکات، ڕێژەیەکی زۆر هۆرمۆنی تێستێرۆن زیاد دەکات، بەمەش درێژبوونەوەی ڕیش و قژ باشتر دەبێت و پڕ دەبن.
ماندوبوون و دڵەڕاوکێ و فشار بەدەر لە زیانەکانی بۆ لایەنی دەروونی و جەستەیی، کاریگەریی لە دەر درێژبوونەوەی ڕیشی پیاوانیش دەبێت و زۆر کات دەبێتە هۆی لاوازبوونی تاڵەکانی قژ و ڕیش، هەر بۆیە پێویستە مرۆڤ خۆی لە دڵەڕاوکێ بە دوور بگرێت.
بەکارهێنانی خواردنی تەندرووست بە تایبەت ئەوانەی پرۆتینی زۆریان هەیە، لە گەڵ میوە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین C، هەروەها لە ڕێگای حەبی وەک ئاسن و زینک و مسەوە ڤیتامین دەبێت وەربگیرێت، ئەڵبەت بە ڕێنمایی پزیشک.
بەردەوام ڕیش لە ڕێگای زەیتەوە شێدار بکرێتەوە تا لە تیشکی خۆر و سەرما بپارێزرێت./.