بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هەنجیر دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین.
هەنجیر دەتوانێت مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، مەمک و قۆڵۆن بپارێزێت.
کۆلیسترۆڵی خەراپ دەهێنێتە خوارەوە.
بە هۆی بوونی پۆتاسیۆم و ئۆمێگا 3 و 6 لە هەنجیردا، یارمەتیدەری دابەزاندنی فشاری سەر دڵە.
ڕۆژانە خواردنی سێ هەنجیر ماندوویی ناهێڵێت و توانای مێشک بەهێز دەکات و کێشەی کەمخوێنی چارەسەر دەکات.
چارەسەری قەبزبوونی بەردەوام دەکات، ئەگەر بەیانی و ئێواران تەنیا دوو دانە هەنجیر بخورێت، ئەو کێشەش بوونی نامێنێت.
هەنجیری هاڕاو بە پاککەرەوەی نایابی پێست دادەنرێت و باشترین چارەسەرە بۆ زیپکەی تایبەتی لاوان.
هەنجیر دەتوانێت چارەسەری لاوازی سێکسی لە هەر دوو ڕەگەزدا بکات.
بە هۆی ئەو ڤیتامینانەی لە پێکهاتەکەیدا هەیە دەبێتە هۆی شێدارکردنەوە و بەهێزبوونی قژ و ڕێگرە لە هەڵوەرینی.
بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کالیسۆم، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک.
هەندێک کەس پێیان وایە کە هەنجیر کاریگەری خەراپی لە سەر ئەو کەسانە دەبێت کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بەڵام بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 کراوە، هەنجیر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە توشبووی شەکرەن.
توێژینەوەیەک لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکادا کراوە، ئەوەی سەلماندووە کە خواردنی هەنجیر دەبێتە هۆی دابەزینی کێش./.