بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە شەست و پێنجەمین کۆبوونەوەی ساڵانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی گەیشتە ڤیەننا.
ئەمەش یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ ڤیەننا لە پاش وەرگرتنی ئەو پۆستە.
لە سەردانەکەی ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ تاران هەواڵی پلانی سەردانەکەی ئیسلامی بۆ ڤیەننا ڕاگەێندرا./.