بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەفغانستان ڕایگەیاند کە خەڵکی ئەم وڵاتە پێویستیان بە حکومەتێک هەیە کە گەشە و خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ وڵاتانی جیهان هەبێت و خەڵکەکەی بە بێ هیچ ترس و سەرکوتکردنێک ژیان بە سەر بەرن.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی سەندەی تایمز وتی کە خەڵکی ئەفغانستان لە کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێدان و ئەرکی تاڵیبانە کە لە پێناو نەهێشتنی ئەم کەشەدا هەنگاوی ئەرێنی بنێت.
کەرزای وتی کە هیوایەک بە ئەنجام و بەردەوامی دانوستانی نێوان تاڵیبان و خۆڕاگری پەنجشیر نەماوە.
وتیشی کە تاڵیبان لە سەر زۆر بابەت بەڵێنی داوە بەڵام تا ئێستا شتێک نەبینراوە و تەنیا ڕێگای چارەسەربوونی ئەم دۆخەش پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیرە و ئەوەی کە تاڵیبان ڕایگەیاندووە، وا نییە./.