بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد باقری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەنگاوی پێویست لە بەرامبەر جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی دژبەری شۆڕش بگرنەبەر.
ناوبراو هۆشداریی دایە ئەمریکییەکان و وتی کە دەبێت بنکە سەربازییەکانی ئەوان لەم ناوچەیە دابخرێت و نابێت وەک بنکەی ڕێکخستن و پاڵپشتی لە گرووپەکانی دژبەری شۆڕش کەڵکی لێ وەربگیرێت.
لیوا باقری وتی کە پرۆسە سەربازییەکانی ئێمە لە دژی ئەو گرووپانە بەردەوام دەبێت و هیچ پیلانگێڕییەک لە سنورەکان قبووڵ ناکەین.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی کە یاسای نێودەوڵەتی مافی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو گرووپە چەکدارانەی بە ئێمە داوە.
وتیشی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نابێت موڵەتی ئەوە بدەین گرووپەکانی دژبەری شۆڕش و بەکرێگیراوی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە باکوری عێراق بنکەی سەربازی و بارەگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیان هەبێت و هێرش بکەنە سەر سنورەکانی ئێمە.
لیوا باقری جەختیکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆتایی بەو گرووپانە دێنن./.