بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەلەفزیۆنی فەرمی جەزایر هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولعەزیز بوتفلیقە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
بوتفلیقە حەوتەمین سەرۆک کۆماری جەزایر لە کاتی سەربەخۆیی ئەم وڵاتە لە فەرەنسا لە ساڵی 1962 بووە و لە ساڵی 1999 پاش نزیک لە دوو دەیە دوورکەوتنەوە لە دەسەڵاتی وڵاتەکەی، سەرۆکایەتی کۆماری جەزایری لە ئەستۆ گرت.
ناوبراو پاش سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە ساڵی 1999 و بەدەستهێنانی لە سەدا 90 زیاتری دەنگەکان، پاڵی بە کورسی سەرۆکایەتییەوە دا و لە هەڵبژاردنەکانی 2004 و 2009 بۆ جاری دووەم و سێهەم پاش هەموارکردنەوەی دەستوور، مەرجی دوو خولی سەرۆکایەتیی هەڵوەشاندەوە و گەیشتەوە کۆشکی ئەلمەرادیە.
عەبدولعەزیز بوتفلیقە لە ساڵی 1999 تا 2019 و بۆ ماوەی نزیک لە 20 ساڵ لە دەسەڵاتی جەزایردا مایەوە کە بە درێژترین ماوەی سەرۆکایەتیکردنی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێت.
ناوبراو لە نیسانی 2019 و پاش چەندین مانگ خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە سەر بەشداریی لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەستی لە کار کێشایەوە و بۆ هەمیشە وازی لە دەسەڵات هێنا./.