بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازار وەک زەنگی ئاگرکەوتنەوەی ماڵ وایە، لەوانەیە کە دەنگەکەی بێزارکەر بێت بەڵام ئەو هاوارە نەبێت ڕەنگە ماڵەکە بسووترێت و کەس ئاگای لە خۆی نەبێت. ئەوەتا کاتێک ئەو زەنگە لێدەدات سەرەتا بیر لە ڕۆیشتن دەکرێتەوە تا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر و دوکەڵەکە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێگایەکی سرووشتی دەدرێت:
1 – چالاکی جەستەیی
وەرزش و چالاکی جەستەیی دەبێتە هۆی بەهێزیی ماسولکەی ڕاگری جومگەکان و لەمەش زیاتر هانی ڕژاندنی مادەی سرووشتی ئازارشکێن دەدات لە جەستەدا کە بە ئیندۆرفینەکان ناسراون.
2 – ساردکردن و گەرمکردنی جومگە
ئەو جومگەیە ئازاری درێژخایەنی وەک سەوەفانی هەیە زیاتر سوود لە گەرمکردنی دەبینێت، بەڵام ئەو جومگەیە ئازاری کتوپڕ و ئاوسانی هەیە، بە ساردکردنەوە ئازاری کەمتر دەبێت.
3 – بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
هەبوونی تۆڕێکی بەرفراوانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی وا دەکات کەسەکە کەمتر هەست بە ئازار بکات. پێدەچێت ئەمە بە هۆی کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و زیادکردنی ئازارشکێنە سرووشتییەکانی جەستەوە بێت. پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە نموونە بەشداری لە چالاکییە خۆبەخشەکان، چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان، گەشت، بەسەرکردنەوەی ئازیزان و زۆر ڕێگای دیکە.
4 – ڕێکخستنی خەو
مرۆڤ لە شەو و ڕۆژێکدا پێویستی بە 6 تا 9 کاتژمێر خەوی قووڵ و ئارام هەیە. وەک چۆن ژەمەکانی خۆراک و وادەی دەوام و ئەرکی ڕۆژانە گرنگە، خەویش وایە. شوێنی خەو دەبێت تاریک و ئارام بێت و کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی تێدا نەبێت. پابەندی بە کاتێکی دیاریکراوی نووستن و لەو خەو هەستان، واتە هەموو شەوەکان لە یەک کاتدا ڕۆیشتن بۆ سەر جێگا و بەیانیش لە یەک کاتدا هەستان لە خەو.
5 – مەساج
مەساج و شێلاندنی شارەزایانە گرژی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات و سەرەنجام توندیی ئازار کەم دەکاتەوە.
6 – هەندێک خواردەمەنی
بە گشتی کالۆرییەکان با کەم بن و بەها خۆراکییەکانی ژەمەکان با باش بن. دوورکەوتنەوە لە شەکر ڕێگایەکی زۆر باشە. هەندێک توێژینەوەش دەڵێن کە گرنگیدان بە خۆراک و بەهارات لە ژەمەکاندا تا ڕادەیەک لە ئازارەکان کەم دەکاتەوە، وەک ڕیشاڵە خۆراکییەکان، زەردەچەوە، زەنجەفیڵ، بیبەری توون، سیر، سەرکەی سێو، مێخەک، گێلاس و …. ./.