بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بە چەند خۆراکێک دراوە بۆ هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکری خوێن.
سەوزە
گەڵا سەوزەکانی وەک سپێناغ، کاهو، برۆکلی و جۆرەکانی دیکە بەسوودن و ڕێژەیەکی کەم لە کالۆرییان هەیە، دژە ئۆکسانن و یارمەتیدەری ڕاگرتنی هاوسەنگیی شەکری خوێن دەبن.
هێلکە
دەوڵەمەندە بە کۆلیسترۆڵی سوودبەخش، هەوکردن کەم دەکاتەوە، چارەسەری هەستیاری ئینسۆلین دەکات، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنی دوو هێلکە شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات لەو کەسانەی توشبووی نەخۆشی شەکرەن.
ڕۆنی ماسی
بە تایبەت ماسی ساردین و سەلەمون کە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 و ترشە چەوری، مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە لە توشبووانی شەکرە.
ماست
بە تایبەت ئەو ماستانەی کەمچەوری نین، ڕۆڵیان هەیە لە هاوسەنگکردنی شەکرە، کێشی جەستە دادەبەزێنێت.
زەردەچەوە
یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی بەهارات، گرنگترین سوودی ئەوەیە کە هەوکردن کەم دەکاتەوە و شەکری خوێن نزم دەکاتەوە، دژە ئۆکسانە و مەترسی نەخۆشی دڵ و گورچیلە کەم دەکاتەوە./.