بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بیست و یەکەمین کۆنفرانسی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای بە بەشداری سەرۆکی وڵاتانی ئەندام و چاودێر، بە تایبەت سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، لە شاری دووشەممە پایتەختی وڵاتی تاجیکستان دەستیپێکرد.
ئەم کۆنفرانسە بە سەرۆکایەتی تاجیکستان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتانی قڕقیزستان، کازاخستان، پاکستان، ئۆزبەکستان، ئێران، بیلاڕووس، تورکمانستان و بەشداری ئۆنلاینی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا، چین، هیندستان و مەغولستان بەڕێوە دەچێت.
لەم کۆنفرانسەدا لە سەر چەندین تەوەری وەک هاوکاری سیاسی، ئابوری، بازرگانی، گواستنەوە، ئەمنی، بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی کۆرۆنا و ….. وتووێژ دەکرێت.
بڕیارە لەم کۆنفرانسەدا پرسی ئەندامبوونی ئێران و پێدانی دەرفەتی هاوبەشیی وتووێژ بە وڵاتانی سعوودیە، میسر و قەتەر تاوتوێ بکرێت./.