بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکی ئۆنلاین لە کۆنفرانسی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای وتی کە مۆسکۆ پاڵپشتی لە دەستپێکردنی پرۆسەی بەئەندامبوونی تەواوی ئێران لەم ڕێکخراوەدا دەکات.
پوتین وتی: ئێمە بەردەوام پاڵپشتیمان لە ئەندامبوون و بەشداری هەمەلایەنەی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ئێران ڕۆڵێکی گرنگی لە ناوچەی ئوراسیا هەیە و ماوەیەکی زۆریشە لە گەڵ ئەم ڕێکخراوە هاوکاری ئەرێنیی هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە ئەندامبوونی ئێران دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ڕێکخراوی شانگهای لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە./.