بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر حیسناوی ڕایگەیاند کە لە پێناو مسۆگەربوونی درووشمی وەبەرهێنانی ناوخۆیی عێراق و بە پێی کوالیتی بەرزی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئور، هەناردەی ئەلمینیۆم بۆ سوریا و لوبنان دەستیپێکردووە.
ناوبراو وتی کە لە قۆناغی یەکەمدا 25 تەن ئەلمینیۆم هەناردە دەرکرێت و لە قۆناغەکانی دواییش ئەو ڕێژەیە بەرز دەکرێتەوە.
حیسناوی وتی کە ئەمە یەکەم جارە کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی عێراق ئەم دەسکەوتە گرنگە بە دەست دێنێت.
ڕاشیگەیاند کە کۆمپانیای ئور ئامادەیە پێداویستی ناوخۆیی و بازاڕی وڵاتانی دراوسێ لە بواری ئەلمینیۆم دابین بکات./.