بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هەواڵی پیلانگێڕیی لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند.
ناوبراو لە میانەی وتارێکی لە کەمپینی هەڵبژاردنەکانی هاوپەیمانی فەتح لە پارێزگای دیالە وتی: بە هیچ شێوازێک پیلانی هەڵوەشانەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق نادەین.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانی فەتح بە هیچ شێوازێک دەرفەتی جێبەجێکردنی ئەو پیلانانە نادات.
عامری وتی: حەشد دەمێنێتەوە و ڕاسپاردەکەشی پاراستنی سەروەری عێراق و پاڵپشتییە لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق./.