بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا گەیشتنی یەکەم کاروانی سووتەمەنی ئێرانی بۆ لوبنان وەک دەسکەوتێکی نوێی بەرەی خۆڕاگری ناو برد و وتی کە گەلی خۆڕاگری لوبنان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو وایکردووە کە بە سەرۆکایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە سەرکەوتن ڕاهاتووین.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە گەلی لوبنان دوژمنانی خۆیی بێهیوا کردووە، بە شێوازێک کە هەوڵ و پیلانگێڕی و پارەبەخشینەکانی ئەوان تەنیا شکست و سەرشۆڕیی بە دواوە بووە.
وتەبێژی نۆجەبا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە هاوپەیمانێکی ڕاستگۆ و بەهێزە./.