بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێش سەردانەکەی بۆ تاجیکستان بە ئاماژە بە ئامانجەکانی ئەم سەردانە وتی: ئێمە گرنگی بە هاوکارییە ناوچەییەکان دەدەین و لە گەڵ تاجیکستان پەیوەندییەکی زۆری سیاسی و ئابوریمان هەیە و لەم سەردانەدا هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەدەین.
ناوبراو وتی: لەم سەردانەدا گرنگی بە پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت تاجیکستان دەدرێت، هیوادارین بە دانوستانی نێوان وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی لوتکەی شانگهای، هاوکارییەکی زۆر باش لە نێوان وڵاتانی ئاسیایی بێتە پێشەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ گەیشتە تاجیکستان. ئەمەش یەکەم سەردانی دەرەوەی سەید ئیبراهیم ڕەئیسییە لە پێگەی سەرۆکایەتی کۆماردا./.