بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهرام عەینوڵڵاهی وتی کە لەم هەفتەیەدا 7 ملیۆن و 800 ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنا بۆ خەڵک بەکار هات و بەمەش ئێران کەوتە پێشی ئامارەکانی ئەڵمانیاوە کە 6 ملیۆن ژەم لە هەفتەیەکدا بووە.
ناوبراو وتی: هیوادارین کە ئەم ئامارە لە هەفتەی داهاتوو بگاتە 10 ملیۆن ژەم.
وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە تا ئێستا 40 ملیۆن ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنا بۆ خەڵک بەکار هاتووە.
عەینوڵڵاهی ڕایگەیاند کە لە سەرجەم پارێزگاکانی ئێران ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسێنی کۆرۆنا زیاتر و خێراتر دەبن./.