بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یەکەم سەردانی دەرەوەی خۆی لە پێگەی سەرۆکایەتی کۆماردا و لە سەر بانگهێشتی ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری تاجیکستان و بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری سەردانی تاجیکستان دەکات و بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای لە گەڵ سەرۆکی چەند وڵاتێکی بەشدار کۆببێتەوە.
ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای ساڵی 2001 بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی و هاوکاریی ئابوری دامەزراوە و کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا تێیدا ئەندامی چاودێر بووە./.