بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە گورزێکی کوشندە بەر تیمێکی تیرۆریستی سەر بە دەزگای هەواڵگری وڵاتانی دوژمن کەوتووە و هەوڵ و پیلانەکانیان پووچەڵکراوەتەوە.
ئەو تیمە تیرۆریستییە لە هەوڵی کردەوەی تیرۆریستی لە دژی ناوەندە هەستیارەکانی ئێران بووە کە بە هەنگاوی کاریگەری وەزارەتی ئیتڵاعات پووچەڵکراوەتەوە.
وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری تەواو بۆ ئاگاداری خەڵک بڵاو دەکرێتەوە./.