بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاڵیبان هەواڵی پەنادان بە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی قاعیدەی ڕەتکردەوە.
محەممەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە کە ئەو هەواڵانە باس لە پەنادانی تاڵیبان بە سەرکردەی قاعیدە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
لێدوانەکەی وتەبێژی تاڵیبان پاش ئەوە بووە کە مایکڵ مورڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە ساڵانی 2011 تا 2013، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی سەرکردەی قاعیدە لە ئەفغانستاندایە.
ناوبراو تاڵیبانی بە پەناگەی قاعیدە پێناسە کردووە./.