بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەگەری توشبوونی بە کۆرۆنا لە کەرەنتیندایە و داوای هەماهەنگی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو سەرۆک کۆماری کرد.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە هاوکارییەکانئ مۆسکۆ – تاران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەبەرهێنانی هاوبەشی ڤاکسێنی سپۆتنیک، جەختی لە سەر بەردەوامبوونی ئەم هاوکارییانە کردەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا جەختی لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە هاوکارییەکانی تاران – مۆسکۆ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناش وتی کە ئەم هاوکارییانە پێویستە تا لەناوچوونی تەواوی ئەم نەخۆشییە جیهانییە بەردەوام بێت./.