بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا دەبێت ڕاپۆرتێکی لە سەر هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی خۆی لە ئەفغانستان هەبێت.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی ئەورووپی دەبێت پاش ئەم گۆڕانکارییانەی ئەفغانستان ستراتیژێکی نوێی سیاسی و ڕۆشنبیرییان هەبێت.
بۆرێڵ وتی کە ئەمڕۆ چین و ڕووسیا وەک دوو ئیمپراتۆریەتی جیهان خۆیان پیشان دەدەن.
وتیشی کە لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ڕێکخراوی ناتۆیە کە ئەورووپا لە بواری بەرگریدا بەهێزتر بێت./.