بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر دۆخی سوریا پەیوەندییان پێکەوە کردووە.
هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ مۆسکۆ، المیادین لە سەر زاری پەیامنێری خۆی لە ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ و دیمەشق پلانی ئەوەیان هەیە سەرجەم ناوچەکانی سوریا کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە.
المیادین هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر دۆخی سوریا پەیوەندییان پێکەوە کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا پرسی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا لە گەڵ ڕووسیا تاوتوێ کردووە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە سەردانێکی ڕانەگەێندراودا ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە مۆسکۆ و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووە./.