بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆشکی کرملێن لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووە.
سپۆتنیک ڕایگەیاند کە پوتین خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی کۆبوونەوەی دووبارە لە گەڵ بەشار ئەسەد دەربڕیوە و هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی ناوبراویشی لە هەڵبژاردنەکانی سوریا کردووە.
مەترسییەکانی تیرۆر و چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکەی پوتین و ئەسەد بووە.
پوتین وتی کە لە ئەنجامی هاوکاری هاوبەشی ڕووسیا و سوریا گورزێکی کوشندە لە ساڵانی ڕابردوو لە تیرۆریستان دراوە و حکومەتی دیمەشق لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی لە سەدا 90 ی خاکی ئەم وڵاتەی بە دەستەوەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها وتی کە کێشەی دیکە ئەوەیە کە هێزی چەکداری بیانی لە چەندین ناوچەی سوریا بە بێ بڕیاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بێ ڕەزامەندی حکومەتی دیمەشق بوونیان هەیە و ئەمەش بە ڕوونی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕی تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی کردووە./.