بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولڕەزا پورزەهبی نوێنەری وەلی فەقیە لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند کە لە زووترین کاتدا ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەم پارێزگایە دەکات.
ناوبراو وتی کە کار و چالاکییەکانی سەرۆک کۆمار هیوای لە دڵی خەڵکی ئێراندا زیندوو کردووەتەوە.
پورزەهبی وتی کە لەو سەردانەدا بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی پارێزگای کوردستان و داواکارییەکانی خەڵک دەکرێت.
وتیشی کە هیوادارین بە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەواڵی خۆش لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا ببینین./.