بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە وتووێژی لە گەڵ بەرنامەی الجانب الاخر لە کەناڵی جزیرە، وتی: جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە کە بەغدا پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە بۆ بەرگری لە ئامانج و مافی فەڵەستین و دابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکە بە بێ دانپێدادان بەم مافە ڕەوای گەلی فەڵەستینە هیچ کات مسۆگەر نابێت.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی مانگی ئۆکتۆبەری عێراقیش وتی کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ هاووڵاتیان و دەبێت شەفاف و پیشاندەری ئیرادەی ئازادی خەڵک بێت تا بتوانێت حکومەتێکی بەهێز و کاریگەری لێ پێک بهێندرێت و ئەو حکومەتەش سەرچاوەکەی بۆ ئیرادەی عێراقییەکان بگەڕێتەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە هەلومەرجی ئێستا قبووڵکراو نییە و نابێت درێژەی هەبێت./.