بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێش دەستپێکردنی قەیرانی سوریا، ئەم وڵاتە وەبەرهێنەر و هەناردەکاری کاڵا و پێداویستییەکان بووە و وەبەرهێنان ڕۆڵی گرنگی لە ئابوری ئەم وڵاتەدا هەبووە.
وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە سوریا لە ساڵی 2010 زیاتر لە 60 ملیار دۆلار بووە کە لەم ڕێژەیە 15 ملیار دۆلاری پەیوەندیی بە بەشی پیشەسازی و کشتووکاڵییەوە هەبووە.
وەبەرهێنانی کاڵا و پێداویستییەکان بۆ سوریا بەم هۆیەوە گرنگە کە بەدەر لە دابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی، بەشێکی بەرچاوی ئەو بەرهەم و کاڵایەی هەناردە کردووە. هەناردەی سوریا لە ساڵی 2010 نزیکەی 20 ملیار دۆلار بووە کە لەم ڕێژەیە 12 ملیار دۆلاری بۆ وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و ئەورووپا بووە.
میوە، زەیتون، زەیت، نەوت، گاز، فۆسفات، قوماش، مادە خۆراکییەکان، دەرمان و جلوبەرگ لە ڕیزی کاڵای گرنگی هەناردەکراوی سوریادا بوون کە لە پێش قەیرانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە هەناردەی زیاتر لە 50 وڵات کراوە.
هەروەها لە سەردەمی پاش قەیران و سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا دیسانەوە زیاترین هەناردەی سوریا بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی بووە، بە شێوازێک کە لە کۆی گشتی 630 ملیۆن دۆلار هەناردەی ساڵی 2019، زیاترین کاڵا و بەرهەمەکانی ئەم وڵاتە هەناردەی وڵاتانی سعوودیە، تورکیا، میسر، ئیمارات، ئەردەن، کوێت، ئیسپانیا و ئەڵمانیا کراوە. زیاترین هەناردەش بۆ وڵاتی سعوودیە بە ڕێژەی 23 ملیۆن دۆلار بووە.
زیاتربوونی وەبەرهێنانی کاڵا و بەرهەمەکان لە سوریا دەتوانێت هەناردەشیان زیاد بکات. بازاڕی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی دەتوانێت ئامانج و دەرفەتێکی گونجاو بۆ هاوردەی کاڵای سوریا بێت. ڕێژەی هاوردەی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی جیهانی عەرەبی لە ساڵی 2019 زیاتر لە 2 ترلیۆن دۆلار و یەک ترلیۆن و 100 ملیار دۆلار بووە. بەم پێیەش دەتوانین بڵێین کە ئەو بازاڕانە دەتوانن ئامانجێکی زۆر گرنگی کاڵا و بەرهەمەکانی سوریا بن.
بە پێی ئەوەی کە شەڕی ناوخۆیی سوریا پرۆسەی وەبەرهێنان و هەناردەی کاڵای ئەم وڵاتەی تووشی کێشە کردووە، دیمەشق دەیەوێت بە هاوبەشی وڵاتانی دیکە گۆڕانکاری لەو پرۆسەیەدا بکات. هەر بۆیە ئەمە دەرفەتێکی ئابوری زۆر گونجاوە بۆ ئێران و سوریا تا بتوانن بە سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی هاوبەش، پێداویستییەکانی ناوخۆیی سوریا دابین بکەن و بۆ وڵاتانی دیکە هەناردەشی بکەن.
هەلومەرجی جوگرافی سوریا دەتوانێت ڕێژەی هەناردەی کاڵا و بەرهەمەکانی ئەم وڵاتە بۆ وڵاتانی عەرەبی، ئەورووپی و ئەفریقی بەرز بکاتەوە./.