بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژان ئیۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گرووپی تاڵیبانی بە درۆکردن تۆمەتبار کرد و وتی کە هیچ پەیوەندییەکمان بە حکومەتی ئەوانەوە لە ئەفغانستان نابێت.
ناوبراو وتی: تاڵیبان بڕیار بوو کە ڕێگری لە سەردانی ئازادانەی خەڵکی ئەفغانستان بۆ دەرەوەی وڵات نەکەن و حکومەتێکی گشتگیر پێک بێنن بەڵام هەموو ئەمانەش بە درۆ دەرچووە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە تاڵیبان پێویستیان بە کەشێکی لەباری ئابوری و پەیوەندی نێودەوڵەتی هەیە بەڵام هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ئەوان بەندە بە هەڵسووکەوتیان لە بوارە جیاجیاکان.
لۆدریان وتی کە هێشتا ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی فەرەنسا و ئەوانەش کە لە ئەفغانستان هاوکارییان کردووە لەو وڵاتە ماونەتەوە./.