بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامە هاوبەشەکەی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیدا هاتووە کە هەر دوو لا جەختیان لە سەر هاوکاری، متمانەی بەرامبەر و گرنگی بەردەوامبوون و هەروەها پێویستی تاوتوێکردنی بابەتە هاوبەشەکان کردووەتەوە.
هەروەها بڕیارە سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران لە پەراوێزی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی جارێکی دیکە لە گەڵ ڕافائیل گروسی کۆببێتەوە و ناوبراویش لە داهاتوودا بۆ بەردەوامیدان بە وتووێژ و ڕاوێژەکان سەردانی تاران بکاتەوە.
ئێران هەروەها هەندێک ئاسانکاریی بۆ پرۆسەی چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کردووە کە چۆنیەتی و کاتەکەی لە لایەن هەر دوو لاوە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە./.