بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ یەک شەممە ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
گروسی بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەبارەت بە پرسی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لا سەردانی تارانی کردووە.
ئەم سەردانە پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە سەبارەت بە دۆسیەی ئێران./.