بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سەردانێکی ڕانەگەێندراودا گەیشتە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان.
تاڵیبان تا ئێستا لە سەر ئامانجەکانی ئەو سەردانە هیچ ڕاگەێندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تاڵیبان لە کۆشکی کۆماریی ئەفغانستان کۆدەبێتەوە.
پێشتر وەزیری قەتەر لە سەردانێکدا بۆ تاران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانی تاوتوێ کرد./.