بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ بوژانەوە و چاکسازی لە کەرتی کارەبا هەوڵ دەدات تێچووە داراییەکەی لە ڕێگای قەرزکردن لە وڵاتی کوێتەوە دابین بکات.
ناوبراو وتی کە کابینەی نوێی لوبنان وەک تیمێکی کاریی هاوبەش هەوڵ دەدات بە پلانێکی تایبەت و گشتگیر، لوبنان لە قەیرانەکانی ڕزگار بکات.
میقاتی وتی کە لە پلانی کارکردنی کابینەی نوێی لوبنان، ئابوری قسەی یەکەم دەکات و هەوڵ دەدرێت لە ڕێگای سندۆقی گەشەی نیشتمانیی کوێت تێچووی دارایی بۆ بوژانەوەی کەرتی کارەبا دابین بکرێت.
ڕاشیگەیاند کە دانوستانی هاوشێوە لە گەڵ سندۆقەکانی گەشەپێدانی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی کەرتی ئاوەدانکردنەوەی لوبنان دەکرێت./.