بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گەڵ ئەوەی کە شەربەتی لیمۆ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەڵام زۆرخواردنەوەی چەندین زیانی تەندرووستیشی هەیە.
زۆرخواردنی شەربەتی لیمۆ هۆکارێکە بۆ هەوکردنی گەدە و جەستە.
توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە خواردنی شەربەتی لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی سووتان و برینی گەدە، بە تایبەت لەو کەسانەی کە خۆیان کێشەی تەندرووستی گەدەیان هەیە وەک ترشەڵۆکی گەدە.
زۆرخواردنی لیمۆ یان خواردنەوەی شەربەتەکەی زیان بە تەندرووستی ددان دەگەێنێت و بەشی مینای ددان تێکدەشکێنێت، هەروەها لە هەندێک کاتدا دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی سەرئێشە./.